کۆمپانیای مۆدێرنا: ڤاکسینەکەمان بەڕێژەی 94.5% لە دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کارایە

16.11.2020

لڤین:
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، کارایی ڤاکسینەکەی لە دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێژەی 94.5% ئەوش سەرکەوتنێکی گەورەیە بە دەستیان ھێناوە.

کۆمپانیاکە دەشڵێت "دوای شیکردنەوەی کاتی و سەرەتایی بۆ ئەنجامەکانی قۆناغی سێیەم لە تاقیکردنەوەکان چالاکیی سەرەکی بەدەستهێنا و کاراییەکەی گەیشتە 94.5%"

ئەوەش یەکێکی دیکەیە لەو ڤاکسینانەی لە ماوەی رابردوودا کاری لەسەردەکرا و بەوەش لە ئێستادا ھەریەکە لە ئەمریکا و روسیا و چین و ئەڵمانیا بانگەشەی سەرکەوتنیان دەکەن لە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنادا.

403 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations