كۆرۆنا لەئێران؛ لە هەموو سێ‌خولەكێكدا كەسێك دەكوژێت

11.11.2020

لڤین:
دۆخی ئێران لە سەردەمی كۆرنادا مەترسیدارەوە و بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان ڕۆژانە زیاتر لە10 هەزار حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنا لە ئێران تۆماردەكرێت و زیاتر لە400  كەسی دیكەش گیانیان لە دەست دەدەن.

بەوەش لە هەر سێ خولەكێكدا زیاتر لە كەسێك دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدات، لە هەر خولەكێكیشدا نزیكەی 7 كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار دەكرێت.

بەپێی نوێترین ڕێكارە پەسندكراوەكانی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممەوە بۆ ماوەی مانگێك هاتووچۆ لە تاران و شارە گەورەكانی دیكەی ئێران لە كاتژمێر شەشی ئێوارە بەدواوە قەەدەغە دەكرێت.

220 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations