وەزيری بەرگری ئەمریكا لە كارەكەی دورخرایەوە

09.11.2020

لڤین: 
سەرۆكی ئەمریكا وەزیری بەرگری وڵاتەكەی لە پۆستەكەی دورخستەوە و بەڕێوەبەری روبەڕوبوونەوەی تیرۆری بە وەكالەت لە شوێنەكەی دانا.


دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا دەستبەكاربوونی دوور خستنەوەی مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات و كریستۆفەر میلەر بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆری وەك شوێنگرەوەی راگەیاند.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندووە، میلەر كارەكانی بە باشترین شێوە بەڕێوەدەبات و جگە لە ئاشكرا كردنی دوور خستنەوەی مارك ئێسپەر لە پۆستەكەی سوپاسیشی دەكات بۆ خزمەتەكانی.

رۆژی هەینی رابردوو، ژمارەیەك میدیای ئەمریكی، پشتبەست بە زانیارییەكانی ناو وەزارەتی بەرگری بڵاویانكردەوە، مارك ئیسپەر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئامادە كردووە و بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت.

461 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations