درووستکردنی ڤاكسین بۆ په‌تای كۆرۆنا

09.11.2020

لڤین: وەرگیراوە لە پەڕەی دکتۆر عارف گۆران

کە‌مێك به‌ر له‌ئێستا بەھاوکاری ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆتێک، ڕایانگەیاند، لە دروستکردنی ڤاکسینێک سه‌ركه‌وتوو بووینه‌، کە له‌توانایدایه‌ ژیانی ٩٠٪‏ ئەو کەسانە بپارێزێت، کە ئەو ڤاکسینە وەردەگرن .

شایانی باسە ئەو ڤاکسینە لە دوا قۆناغیدا لەسەر ٤٣,٥٠٠ کەس تاقیکراوەتەوە و تا ئێستا ھیچ کێشەیەکی تەندرووستی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ بۆ ئەو کەسانەی وەریان گرتوە. دیارە لە دروستکردنی ھەر ڤاکسینێک دوو شت زۆر گرنگە، یەکەمیان سەلامەتی و دووەمیان کاریگەری.

وا پێدەچێت ئەو ڤاکسینە وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن کاریگەرەیەکی باشی ھەیه‌و سەلامەتە ، کۆمپانیای فایزەر نیازی وایه‌ به‌ر له‌ به‌كۆتاهاتنی ئه‌مساڵ ٥٠ ملیۆن ڤاکسین بەرھەم بھێنێت و پلانیان ھەیە به‌ر له‌ كۆتایی ساڵی داهاتوو ١.٣ بلیۆن ڤاکسن بەرھەم بھێنن، ئەو ھەوالە ئەمرۆ له‌ میدیاكانی به‌ریتانیا بلاوکرایەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی شیکردنەوە بۆ ٩٤ کەس کراوە کە ئەو ڤاکسینەیان وەرگرتوە و دەبێت ئەوە بووترێت ئەگەر ھەیە ئەو ھەوالە گۆرانکاری بەسەردا بێت، به‌ تایبه‌تیش دوای ئەوەی شیکردنەوە بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە ئەو ڤاکسینەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە بەلام گومان لەوەدا نیە ئەو ھەواڵە گرنگترین ھەنگاوە له‌ به‌رھەم ھێنانی ڤاکسین لە سەرانسەری جیھان.


‌ ئەو ڤاکسینە بە دوو جار دەدرێته‌ نه‌خۆش, دوای سێ هه‌فته‌ له‌ به‌كارهێنانی ڤاکسینی یەکەم، جارێکی ترده‌درێته‌وه‌ نه‌خۆش، دەبێت ئەوە بلێین زانست و مرۆڤایەتی لە سەدەی رابردوو توانیویەتی بەسەر ھەموو نەخۆشیە درمیەکان زاڵ بێت، لەو باوەڕەدام تا کۆتایی سالی داھاتوو، له‌رێگای ئه‌و ڤاكسینانه‌وه‌ مرۆڤایەتی بتوانێت لەو پەتایە دەربازی بێت .


ھیوادارم ھەموومان بەردەوام بین لە رێکارەکانی خۆپاراستن تا کۆتایی بەو پەتایە نەگریسە دەھێنرێت.


پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو

645 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations