نرخی نەوت بەهۆی ڤاكسینی كۆرۆناوە بەرزبوویەوە

09.11.2020

لڤین: 
دوای ئەوەی هەریەك لە كۆمپانیای بایۆن تێك و فایزەری ئەڵمانی رایانگەیاند، قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیان كۆتایی هاتووە، لەگەڵ ئەو هەواڵەدا نرخی نەوت نائاسایی بەرزبوویەوە. 


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی خاوی برینت نرخی پێوانەیی گەیشتە 43 دۆلار و 32 سەنت كە ئەمەش دەكاتە 10.19%.ی نرخەكەی خۆی كە بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی نەوتی ئەمریكی گەیشتە 41دۆلار و 32 شەنت ئەوەش ریژەی 11.25%ی نرخەكەی بەرزبوویەوە، كە بەرزبوونەوەی نرخی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەوەشیوەیە رووینەداوە. 

بەگوێرەی راگەیەندنی ئەو دوو كۆمپانیایەی بەرهەمهێنەری ڤاكسینەكە لە كۆتایی ئەمساڵدا ڤاكسینەكەیان تۆمار دەكەن و تا ئێٍتاش بە ڕ]َژەی 90% سەركەوتنی بەدەستهێناوە. 


1161 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations