ئێران مەرجی بۆ كابینەكەی بایدن راگەیاند

08.11.2020

لڤین: 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لیستێك لە و بابەتانە ئامادەیە سەرۆك كۆماری نوێ ئەمریكا دەبێ بۆ ئێران قەرەبوویان بكاتەوە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریكا هیچ ڕێگایەكی نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ یاسا. ئەو وڵاتە رێكەوتنی پێشێل كردووە و چەندین میلیار دۆلار خەساری لە ئێرانداوە.

ناوبراو وتیشی: ئەمریكا دەبێ تۆبە بكات و شەڕی ئابووری دژی ئێران بوەستێنێت، جیاوازی نێوان تیمی بایدن و ترامپ ئاشكرایە بەڵام ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی كردەیین.

724 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations