وەزیری دارایی توركیا دەستی لەكار كێشایەوە

08.11.2020

لڤین: 
دوای ئەوەی دوێنێ بە فەرمانی سەرۆك كۆماری توركیا پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیا لە پۆستەكەی دوور خرایەوە ئەمڕۆش وەزیری دارایی ئەو وڵاتە دەستی لەكار كێشایەوە. 


دوێنێ بە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پاریزگاری بانكی ناوەندی توركیا لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و كەسێكی دیكە بۆ شوێنەكەی دیاری كرا، هۆكارەكەشی بۆ بەردەوامی دابەزینی نرخی لیرە راگەیەندرا. 


ئەمڕۆش بەرات ئاڵبایراك، وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا دەستی لەكاركێشایەوەهۆكارەكەی بۆ خراپی باری تەندروستیی گێڕایەوەو وتی بەو هۆیەوە ناتوانێت لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.


بەهای لیرەی توركی لە ماوەی ئەمساڵدا بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە دابەزین كردووە و لە ئێستادا بەهای یەكدۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە 8.50 لیرە كە لە مێژوودا دابەزینی هاوشێوەی ئەوەنەبووە. 

582 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations