میدیاكارێكی كوردستان 24 بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێت

07.11.2020

لڤین: 
لە ئۆپراسیۆنێكی دژەتیرۆریدا میدیاكارێكی پارتی لە هەولێر بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێت. 


سەرچاوەیەك لە كەناڵی كوردستان 24ی نزیك لە سەرۆكی حكومەت بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانی دژەتیرۆر لە هەولێر پەیامنێرێكی كەناڵەكە بە ناوی "ئاراس ئەحمەد" دەستگیر كراوە. 

ئەو سەرچاوەیە روونیشیكردەوە دەستگیركردنی ئەو پەیامنێرەی كوردستان 24 بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر بووە، كە وەك برپرسی گروپێكی ماددەی هۆشبەر كاریكردووە. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە شەعبان شەعبان بەرپرسی نوسینگەی مەسرور بارزانی بەهۆی هەمان دۆسیە دەستگیر كراوە، بەڵام ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆكی حكومەت روونكردنەوەی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند شەعبان شەعبان بەهۆی نەخۆشیەوە مۆڵەتی وەرگرتووە. 

لەو دەنگۆیانەی بڵاوبوو بوویەوە باس لەوە كرابوو كە شەعبان شەعبان لەگەڵ باندێك دەستگیر كراوە كە لە كەناڵی كوردستان 24 كاریان كردووە، كە بە زیاتر لە چەند كەسێك باسیان كرابوو. 

7155 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations