جۆ بایدن داوای یەكگرتنی هەموو ئەمریكا دەكات

07.11.2020

لڤین: 
كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، سەركەوتنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی راگەیاند و داوای دەسپێكردنی یەكگرتن لە هەموو نەتەوەكەی دەكات. 


جۆ بایدن، لە تویتێكدا رایگەیاند، دەبمە سەرۆكی هەموو ئەمەریكییەك. ئەو ئەركەی لە پێشمانە سەختە، بەڵام بەڵێن دەدەم، سەرۆكی هەمووان بم، ئەگەر كەسەكە دەنگی دابێت بە من یا خود بە پێچەوانەوە.

نتوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، كەمپین كۆتایی هات، كاتی ئەوەیە توڕەیی و رق وەلا بنێین، وەكو نەتەوەیەك یەكبگرین، ئەوەش یەكەم تویتیەتی داوی ئەوەی سەركەوتنی لەلایەن میدیاكانی ئەمریكاوە راگەیەندرا. 


142 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations