سی ئێن ئێن: بایدن دەبێتە 46هەمین سەرۆكی ئەمریكا

07.11.2020

ئەو كەناڵە رایگەیاندووە، دوای سەركەوتنێكی دیكەی ئەو كاندیدەی دیموكراتەكان لە ویلایەتی  پێنسلڤانیا بە كۆكردنەوەی زیاتر لە 270 كورسی دەبیچتە 46هەمین سەرۆكی ئەمریكا كە لە حزبی دیموكراتەكانە. 

دوای چوار رۆژ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیێندرا و جۆ بایدن ویلایەتی پەنسلڤانیای بردەوە و بەمەش بووە 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و 284 دەنگی نوێنەرانی بەدەستهێنا.

بایدن زیاتر لە 4 ملیۆن دەنگی لە ترەمپ زیاترە، بایدن 50.6 %دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دەنگی 74 ملیۆن و 847 هەزارو 834 کەس، ترەمپیش 47.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 70 ملیۆن و 591 هەزارو 531 دەنگ. 

هێشتا لە ویلایەتی جۆرجیا و نۆرس کارۆلاینا ماون یەکلایی ببنەوە، لە جۆرجیا بایدن لەپێشە، لە نۆرس کارۆلاینا ترەمپ لەپێشە، بەڵام بە یەکلاییبوونەوەی جۆرجیا بردنەوەکەی دیموکراتەکان مێژووییە. بە بردنەوەی 20 خاڵەکەی ویلایەتی پێنسلڤانیا و 6 خاڵی ویلایەتی نیڤادا ژمارەی دەنگەکانی جۆ بایدن لە ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بۆ 290 دەنگ بەرزبووەوە. 

183 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations