لەم ساڵدا ئێران زۆرترین كاڵای هەناردەی عێراق كردووە

01.11.2020

لڤین: 
مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆكی دامەزراوەی گومرگی ئێران رایگەیاند، عێراق لە حەوت مانگی رابردوودا یەكەمی ئەو وڵاتانە بووە، كاڵایان لە ئێران كڕیوە كە بە بەهای (4.8) ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوە.


ناوبراو روونیشیكردەوەلە پلەی دووەمدا وڵاتی چین دێت، بە بەهای (4.4) ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوە دواتر ئیماراتە بە بەهای (2.2) ملیار دۆلار و لە پلەی چوارەمیشدا توركیا بە بەهای (1.4) ملیار دۆلار و ئەفغانستان لە پلەی پێنجەم بە بەهای (1.3) ملیار دۆلار.


میر ئەشرەفی روونیشیكردەوە  بە بەهای (20) ملیار دۆلار كاڵا هاوردەی ئێران كراوە، پلەی یەكەم لە چینەوە بووە و بەهاكەی گەیشتووەتە (5.1) ملیار دۆلار، بە دوای ئەودا ئیمارات دێت بە بڕی (4.7) ملیار دۆلار، لە پلەی سێیەمدا توركیا دێت بە بڕی (2.2) ملیار دۆلار و لە پلەی چوارەمدا هیندستان دێت بە بڕی (1.2) ملیار دۆلار و پاشان ئەڵمانیا دێت بە بڕی (1) ملیار دۆلار.

232 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations