كەجەكە: نەجمەدین كەریم دۆستێكی هێژای بزووتنەوەكەمان بوو

31.10.2020

لڤین:
لەبارەی كۆچی دوایی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك، كەجەكە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: دكتۆر نەجمەدین كەریم لە تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورددا لە پێناو یەكێتی نەتەوەیی و بونیادنانی دیپلۆماسییەكی هاوبەشی نەتەوەییدا خاوەن رەنج و ئەمەكێكی زۆرە.


دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی نەجمەدین كەریم لەلایەن نوسینگەكەیەوە بڵاوكرایەوە، كۆما جڤاكێن كوردستان وتیشی: دكتۆر نەجمەدین كەریم چەندین ساڵ لە دەرەوەی وڵات لە پێناو ناساندنی دۆزی كورد بە رای گشتی جیهان و دەستەبەركردنی مافە رەواكان، خەباتی بێوچانی ئاكادیمی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و كەلتووری بە شێوەیەكی كاریگەر بەڕێوەبردووە.


ئەوەوشی روونكردووتەوە كە لە كارەكانی لە دەرەوەی وڵاتدا "بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوكەمان هەبووە و پێشەنگایەتی بۆ خەباتی هاوبەش كردووە". 


كەجەكە راشیگەیاند: نەجمەدین كەریم دۆستێكی هێژای بزووتنەوەكەمان بوو. پێكهێنانی یەكێتی نەتەوەیی و رزگاركردنی كوردستان لە داگیركەران لە بنەڕەتی ترین و گرنگترین خەبات و ئاواتەكانی بوو.

852 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations