لە 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و ٣٠١ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

31.10.2020

لڤین: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٢١٣ چاکبوونەوە و ٢٤ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

 ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٦٢٩ حاڵەتیان لە بەغدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو هەزار و ٢١٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨١٣ کەسیان لە بەغدادن. ئاماژە بەوەشكراوە، ٢٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٧٢ هەزار و ٦٣٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٩١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٩ هەزار و ٦٥٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

397 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations