فەرەنسا سورین لەسەر كۆتایی هێنان بە ئیسلامی توندڕەو

29.10.2020

لڤین: 
حكومەتی فەرەنسی سووربوونی خۆیان راگەیاند لەسەر بڕیارەكانیان بۆ كۆتایی هێنان بە ئیسلامی توندڕەو دەڵێت هەڕەشەكان نامان ترسێنێت. 

گابریال ئاتال، وتەبێژی حكومەتی فەرەنسا رایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ تێكدانی سەقامگیری و تۆقاندن، بەڵام فەرەنسا هەرگیز دەستبەرداری بەها و بنەماكانی خۆی نابێت.

ئەو سوور بوونی وڵاتەكەی لەسەر بنەماكانی خۆی دووپاتكردەوە و وتیشی: زۆر پەیامی هەڕەشە ئامێزمان پێدەگات. بانگەشەی توندوتیژی دەكرێت، بەڵام ئیمە سوورین لەسەر كۆتایهێنان بە ئیسلامی توندڕەو.

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە سایتی خۆی بڵاویكردەوە، لە چەندین دەوڵەت بانگەواز دەكرێت بۆ بایكۆت كردنی كاڵای فەرەنسایی. چەندجارێكیش دەستدریژی كرایە سەر سمبولەكانی فەرەنسا. 

478 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations