تەندروستی عێراق: 3804 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

29.10.2020

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 3804 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتەکە هەروەها راشیگەیاندووە  3376 تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و 45 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری تەندروستی تا ئێستا زیاتر لە 62 هەزار تووشبووی تۆمارکراو هەیە و لەو ژمارەیەش 460 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.


تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراق نزیکەی 3 ملیۆن پشکنین کراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 467 هەزار توشبوو تۆمارکراون.

208 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations