ژمارەیەك لە گەنجانی ئێزدی لەبارەی دۆخی شەنگال بەیانێك بڵاودەكەنەوە

28.10.2020

لڤین: 

ژمارەیەك لە گەنجانی سەربەخۆی شەنگال كە خۆیان وەك گەنجانی شەقامی شەنگال ناساندووە بەیاننامەیەكیان دەركرد و داوایان لە حكومەتی عێراق كرد قەزاكەیان بە ناوچەیەكی عێراقی لەقەڵەم بدات و بیكات بە پارێزگا.

ئەو گەنجانە لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە حكومەتی فیدڕاڵیی بەغداد كردوە قەزای شەنگال لە رووی ئیدراری ئەمنییەوە بخاتە چوارچێوەی عێراق و كاریش بكات بۆ ئەوەی شەنگال بكرێتە پارێزگایەك سەربە حكومەتی بەغداد.

ئەوان لە راگەیەندراوەكەیاندا بەبیریان هێناوەتەوە كە  "حكومەتی عێراق قۆڵی بڕیون بەوەی كاروباری قەزاكەی رادەستی هەرێم كرد و هەرێمیش ناپاكیی لێكردن و كردنی بە پارویەك بۆ داعش".

بەیاننامەی ئەو گەنجانە لەلایەن فەوجی لالش و ماڵی ئێزیدیان و بزوتنەوەی ئێزدی لەپێناو پێشكەوتن و چاكسازی و حزبی رێگای ئاییندەی ئێزدی و حزبی پێشكەوتنی ئێزدی و ئەنجومەنی سەربەخۆی كاروباری ئێزیدیان پشتیوانیی لێكراوە.

582 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations