سەرۆکایەتی یەکێتی: نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له‌ سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی

28.10.2020

لڤین:

سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەشڵێت، له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ببنه‌ رێنیشانده‌رمان.

سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌ (دروودی خوای لێ بێت)، له‌ مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ نیگه‌رانیی ئه‌م ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێده‌گه‌ین، هاوکات له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ببنه‌ رێنیشانده‌رمان، هه‌روه‌ك نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێباك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی.

سەرۆکایەتیی یەکێتیی راشیگەیاندووە، نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له‌ سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كولتور و دین و شارستانییه‌كان، با پێكه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه‌، ئاكاره‌‌ به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان، بكه‌ین به‌ رێنیشانده‌ر و لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه‌ .

563 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations