پارتی پێشبینی چی بۆ دەنگەكانی لە هەڵبژاردنی داهاتووو دەكات؟

28.10.2020

لڤین:

پارتی دەستیكردووە بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەچەند شێوەیەک كاركارەکانی دەستپێكردووە كە گرنگترینیان كاركردنیەتی لەگەڵ یەكێتی و لە ئێستاوە دەستی بە نزیكبوونەوە لەو حزبە كردووە. 

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: پارتی لە هەوڵی ئەوەدایە كە یەكێتی لە موسڵ هاوكاریی بێت و نەچێتە كێبڕكێی كۆتای ئافرەتانەوە، حزبەکەی نیگەرانە لە جموجوڵەكانی یەكێتی لە سنوری پارێزگای موسڵ و ترسی ئەوەیان هەیە كاریگەری بكەنە سەر دەنگەكانی پارتی لەو ناوچە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی روونكردەوە كە حزبەكەی بەنیازە سەردانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بكات تا یەك دەنگ بن لە بابەتی یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق كاركردنیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت. 

لەلایەكی دیكەوە لڤین زانیویەتی لە رۆژی ٤ی١٠ی ٢٠٢٠ لە كۆبونەوەی لقی ٢٣ی مەخمور ئەنجامدراوە و تیایدا "لیژنەیەك پێكهێنراوە، ئەم لیژنەیە بەهەماهەنگی پاراستن كاردەكەن بۆ دیاریكردنی ناوی ئەو كەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوو دەنگیان نەداوە، دروستكردنی لیستێك بە ناوی مردوان و ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و لایەنگری پارتین". 

ئەوەشی روونکردەوە بڕیاریانداوە بە دروستكردنی كێشە بۆ لایەنگری پارتەكانی تر لە كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، و ئاگاداری دراوە بە لق و یەكە ئیدارییەكان بچنە ناو خەڵك و كارئاسانی بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان بكەن.

سەرچاوەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی ئەوەشی راگەیاند بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەكانیان بۆ هەڵبژاردنی هاتوو پێشبینی دەكەن كورسییەكانی حزبەكەیان لە سنوری دهۆك هیچ كەم ناكەن، بەڵام ئەو كورسییەی لە سلێمانی هەیانە پێشبینی دەكەن لەدەستی بدەن و لە هەولێریش ململانیەكی تون درووست دەبێت لە نێوان ئەوان و حزبەكانی دیكەدا بەتایبەتی یەكێتی، ئەوە جگە لەوەی دەنگی ئەو زبە لە كەركوك بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت. 

1894 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations