ژمارەیەک نوسەر داوا لە فەرەنسا دەکەن یاداشتی پەرلەمانتاران گرنگ نەبینێت

28.10.2020

لڤین:

ژمارەیەک نوسەر و چالاکوانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ فەرەنسا رادەگەیەنن و داوا دەگەن یاداشتی ٢٥ پەرلەمانتارە نارازیەکە بە ھەند وەرنەگرن.

ئەو نوسەر و چالاکوانانە لەو پشتگیریەیاندا کە ئاراستەی کونسوڵخانی فەرەنسایان لە ھەولێر کردووە دەشلێن بوون بە پەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێوەری توانای كەسەكان نییە، هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان .

دەقی نوسراوەکە:

 

زۆر بەڕێز  كۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان /عێراق

   بابەت/ پشتگیریی

  رۆژی دووشەمەی رابردوو، رێككەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ بیست و پێنج (٢٥) پەرلەمانتاری كورد لە كوردستان، یاداشتنامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە كۆنسوڵخانەكەتان، بەو مەبەستەی بگات بە دەستی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە. یاداشتانەمەكە، پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان و هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قووڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا بوو. بۆیە ئێمە كە كۆمەڵێك نووسەر و هونەرمەندی دیاری ئەم هەرێمەین، بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕین بەرانبەر هەڵوێستی ئەم (٢٥) پەرلەمانتارەو بە توندی ئیدانەی دەكەین.

بەداخەوە دۆخی سیاسیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، بە قۆناخێكی زۆر هەستیاردا رەتدەبێت، بۆیە بوون بە پەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێوەری توانای كەسەكان نییە، هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و بەردەوام كێشەش دروستدەكەن و خەمی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیان نییە و بە ئاراستەی پێچەوانە دەجوولێنەوە. بۆیە، هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لە یاداشتەكە واژۆیان كردووە، بە گرنگ مەزانن و فەرمۆشی بكەن و نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی حسابی بكەن، كە هەمیشە خۆمان بە دۆستی نزیكی وڵاتی فەرەنسا و گەلی قارمانی فەرەنسا زانیوە.

دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەتر و قووڵترە بە یاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ.
ئەم یاداشتنامەیەی ئێمەش، تەنیا بۆ زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی فەرەنسا و گەلی كوردستان و هەروەها نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فەرەنسایە.

1- فوئاد سدیق     لێكۆڵەر
2- رێبین ئیسماعیل رەسول       لێكۆڵەر
3- ئەحمەدی مەلا     شاعیرو لێكۆڵەر
4- د. یوسف حەمە ساڵح     لێكۆڵەر
5- د. محەمەد تەها حوسێن     لێكۆڵەر
6- ئیسماعیل بەرزنجی        نووسەرو شاعیر
7- وریا ئەحمەد       نووسەروهونەرمەند
8- ئەرخەوان رەسووڵ       شاعیر
9- بەرزان هەستیار    شاعیر
10- حەمید بەدرخان     نووسەر
11- موحسین ئاوارە     شاعیر
12- محەمەد باوەكر  شاعیر
13- عەبدولرەحمان فەرهادی        نووسەرو وەرگێڕ
14- شەفیقی حاجی خدر     وەرگێڕ
15- كاروان عەبدوڵا         نووسەر
16- ئازاد دڵزار             شاعیر
17- تەلار هیرانی          هونەرمەند
18- د.مەغدید سەپان        نووسەرو وەرگێڕ
19- محەمەد رەنجاو         نووسەرو شاعیر
20- سابیر رەشید           چیڕۆكنووس
21- مەغدید حاجی         نووسەر
22- ئیسماعیل تەنیا         نووسەر
23- سەركەوت رەسووڵ        شاعیر
24- دڵشاد عەبدولرەحمان      نووسەر
25- فەیسەڵ عوسمان        هونەرمەندی شێوەكار
26- گرفتار كاكەیی           كاریكاتێریست
27- گوشاد حەمە سەعید       وەرگێڕو شاعیر
28- زرار سەرتاش                     شاعیر
29- بێكەس حەمەد قادر        شاعیر
30- تاریق كارێزی               نووسەرو وەرگێڕ
31- نافیع دیبەگەیی            نووسەر
32- دڵشاد مستەفا وەسانی    نووسەرو رۆژنامەنووس
33-شێرزاد شەیدا بندیان.   نوسەر و چالاکوانی مەدەنی
34- محەمەد گۆران -     مامۆستا و ڕۆژنامەنووس

1363 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations