ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمرۆی حکومەتی ھەرێم

28.10.2020

لڤین:

حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا چاکسازی لە وەزارەتی شەھیدان بەردەوام بێت چاکسازی لیستی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی.

لەکۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە بارەی چەند تەوەرێکی جیاوازەوە گفتوگۆ کراو لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ڕەشنووسی پڕۆژەی تایبەت بە دوو پەیڕەوی خستەڕوو.

ناوەرۆکی راپۆرتی وەزیری شەھیداب بریتی بوون لە (پەیڕەوی ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی كوردستان)  و  ( پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازاتی میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان) . 

ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، وەزارەتی كاروباری شەھیدان وئەنفالكراوانی ڕاسپارد كە درێژە بە پرۆسەی  چاكسازیی بدات لە لیستی ناوی ئەوانەی كە بە ناشایستەیی سوودمەندن لەو ماف و ئیمتیازاتانە و جەختكرایەوە لە پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەن. 


بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەت ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆكردن، لە ڕووی مەبدەئیەوە هەردوو پەیڕەوەكەی پەسەند كرد بە ڕەچاوكردنی ئەو تێبینی وسەرنجانەی لە كۆبونەوەكەدا خرانەڕوو ، بە ئاراستەی باشتركردنی ژیان و بژیۆی كەسوكاری شەھیدان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی و پاراستنی مافەكانیان.

488 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations