داوای پێكهێنانی لێژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەكرێت

27.10.2020

لڤین:  
حەوت پەرلەمانتاری عێراق داوا دەكەن بۆ رێگریكردن لە نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای حزبی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ دەرخستنی راستییەكان كە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاندبوو سێ گروپی تێكدەریان دەستگیركردووە. 

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێرق یاداشتێكیان بۆ هەریەكە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك كۆمار و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەرزكردووەتەوە و لەبارەی رەوشی هەولێر  دهۆك هۆشداری دەدەن. 

ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەیان بەوەكردووە "دەمانەوێت لە پێشهاتێكی ترسناك لە هەرێمی كوردستان ئاگادارتان بكەینەوە ئەویش بەكارهێنانی دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی هەرێمی كوردستانە لە ململانێی حزبی و شەخسی بەمەبەستی سەركوتكردنی نارەزایەتیەكان و دەنگە رەخنەگرەكان و تۆمەتباركردنی لایەنێكی عێراقی بە هەوڵی تیرۆرستی".

ئەو پەرلەمانتارانە كە ژمارەیان حەوت پەرلەمانتارە ئاشكرایانكردووە "دوێنێ لەژێر فشاری ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەك بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوكرایەوە كە گوایە دوو هەوڵی تیرۆستی و تێكدەرانە پوچەڵكراوەتەوە و دەستی تۆمەت بۆ چەند لایەنێكی جیاواز درێژكراوە، لەوانە ژمارەیەك چالاكوان و كەسانی رەخنەگر كە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات ئەژین". 

پەرلەمانتارە كوردەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە كە ئەنجومەنی ئاسایش بێ هیچ خستنەروی بەڵگەیەك "باس لە تێوەگلانی لایەنی عێراقی دەكات لە هەوڵێكی تیرۆرستی لە هەولێر و دهۆك، ئەمەش بۆتە هۆی بلاوكرنەوە ترس و دڵەڕاوكێ لە ناو هاوڵاتیان".

ئەوان روونیانكردووەتەوە كە دوای بەدوای بەیانەكەی دوێنێ، سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم كە بریتین لە بەرپرسانی دەزگای زانیاری، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم و بەرپرسی هەواڵگری پێشمەرگە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش بەیانێكی تر دەرئەكەن و ئاماژەوە بەوە كراوەكە بەیانەمەكەی دوێنێ ۲٦ ی ئۆكتۆبەری ۲٠۲٠ بێ ئاگاداری ئەوان دەركراوە و بەهێچ شێوەیەك ئەوان ئاگادار نین و بونی هەوڵی تیرۆرستیش لە كوردستان رەتدەكەنەوە.

پەرلەمانتارەكان وتوشیانە "بۆ رێگریكردن لە نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای حزبی داواتان لێدەكەین ڕێگربن لەبەكارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی كوردستان لەلایەن حزبەكانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەركوتكردنی دەنگە نارازییەكان، هەروەها داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەكەین بۆ دەرخستنی راستییەكان."

ناوی ئەندام پەرلەمانەكان:
۱.یوسف محەمەد سادق
۲.غالب محەمەد عەلی
۳.یوسرا رەجەب كمر
٤.هۆشیار عەبدوڵا
٥.ئەحمەد حاجی رەشید
٦.رێبوار كەریم مەحمود
۷.سەركەوت شەمسەدین


1118 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations