مەزڵوم عەبدی پشتیوانی خۆی بۆ فەرەنسا راگەیاند

26.10.2020

لڤین:

فەرماندەی گشتی ھەسەدە لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی دژی سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ماکرۆن راگەیاند.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی لە بارەی ھەڵوێستی فەرەنسا بەرمبەر کوردە مسوڵمانەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی فەرەنسا یارمەتی کوردە مسوڵمانەکانیدا.

 

فەرماندەی گشتی ھەسەدە لە تویتەری خۆیەوە وتیشی: سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن یارمەتی مسوڵمانەکانی دا لە ڕزگاربوون  لەدەستی داعش و رۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوەکە و پاراستنی بەها مرۆییەکان.

 

ئەو روونیکردەوە: لەڕێگەی سوکایەتیکردن بە ماکرۆنەوە، ئەردۆغان، کە پاڵپشتیی داعشی دەکرد، گوزارشت لە بیروڕای مسوڵمانان و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی ناکات، بەڵکو ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.

5159 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations