موقتەدا سەدر:ژمارەیەک کەسی گێره‌شێوێن هەوڵدەدەن شۆڕشی ئاشتیخوازنەی گەل بەرەو توندوتیژی بەرن

26.10.2020

لڤین:

رێبه‌ری رەوتی سەدر رایگەیاند، ژمارەیەک کەسی گێره‌شێوێن هەوڵدەدەن شۆڕشی ئاشتیخوازنەی گەل بەرەو توندوتیژی بەرن، بۆیە داوا لەحکومەتی عێراق ده‌كات ئاسایش بەسەر ئەوکەسانەدا بسەپێنێت کە سیاسەتی دەرەکی جێبەجێدەکەن.
 
موقته‌دا سه‌در لەپەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاویكرده‌وه‌ "بەکرێگیراوان و ئاژاوەگێڕان کە لەدەرەوە پشتگیرییان دەکرێت هەوڵی تێکدانی شۆڕشی ئاشتیخوازنەی عێراق دەدەن، بەتایبەت دوای ئەوەی داوا لەهێزە ئەمنییەکان کراوە بەبێ چەک پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکەن".
 
باسی له‌وه‌شكردووه‌: پێویستە حکومەت ئاسایش بەرقەرار بکات، لەتێکدان و شڵەژانی ئاسایشدا بەرپەرچی ئەو بێشەرمانە بداتەوەو دەبێت رێگەکان بکاتەوەو شکۆی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە. 

رێبه‌ری رەوتی سەدر  ده‌ڵێت: پێویست دەکات حکومەت رێگە لەتێکدانی ئارامی بگرێت و هەروەها دەبێت رێکاری گونجاو بۆ پاراستنی شکۆی دەوڵەت بگرێتەبەر، بەپێچەوانەوە دەبێتە بەشێک لەو پلانەی کە لەدەرەوە ئامادەکراوە.

250 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations