ئەردۆغان: لە سوریا دەوڵەتێكی "تیرۆر" دروست دەكرێت

24.10.2020

لڤین: 
سەرۆك كۆماری توركیا هەوڵەكانی دروستكردنی قەبارەی سەربەخۆ لە رۆژئاوای كوردستان بە دروستكردنی دەوڵەتی تیرۆر ناو دەبات و هەڕەشەی لە ناوبردنی دەكات. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگرەی رێكخستنەكانی لقی كایسەریی ئاك پارتی وتارێكی پێشكێشكرد رایگەیاند هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێك لە رۆژئاوای گوردستان خێرا بووە.

 سەرۆك كۆماری توركیا وتی "لەم دواییانە دەبینین كە هەوڵی دروستكردنی پێكهاتەیەكی نوێی تیرۆر لە سوریا و نزیك سنورەكانی عێراق خێرا بووە". ئەردۆغان وتیشی: با روونتر بیڵێم، واتا لەوێ هەوڵی دروستكردنی دەوڵەتێكی تیرۆر هەیە. بێ هیچ پێچ و پەنایەك، بە روونی دەیڵێم؛ توركیا هەرگیز لە پاڵی سنورەكانیدا رێگە بە دروستكردنی زۆنگاوێكی تیرۆری وەها و دەوڵەتێكی تیرۆر نادات.

ئەو جارێكی دیكەش هەرشەی لە ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كرد وتی: ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەین و ئەم زۆنگاوە تیرۆرە وشكدەكەین.

1758 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations