تووشبوونی كۆرۆنا لە رۆژێكدا ژمارەی پێوانەیی شكاند

24.10.2020

لڤین: 
ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار كردووە لە دوو رۆژی رابردوودا نزیك بووەتەوە لە نیو ملیۆن و تووشبوو ئەمڕۆش لەو ژمارەیە زیاتر دەبێت. 


بەگوێرەی ئامارە بڵاوكراوەكان دوێنێ لە ئاستی جیهاندا 490 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەكە لەوە زیاتر و هەرچەندە بەشێك لە وڵاتەكان ئامارەكانی كۆرۆنایان بڵاونەكردووەتەوە بەڵام تا ئێستا زیاتر لە 465 هەزار تووشبوو تۆمار كراوە. 


رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تا ئێستا ئەمڕۆ زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا لە جیهان راگەیێندراوە كە 465 هەزار و 322 تووشبووە، ئێستا ماوەی راگەیاندنی ئامارەكانی كۆرۆنا لە وڵاتاندا ماوەی ماوە كە پێشبینی دەكرێت بگاتە سەروی نیو ملیۆن تووشبوو.

 

389 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations