شڤان بەرۆشکی لەسەر کۆمێنتێک دەستگیرکراوە

22.10.2020

  
لڤین:

دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ مامۆستا شڤان سەعید بەرۆشكی لە شاری دھۆک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کرا پەرلەمانتارێک دەڵێت بەبێ فەرمانی دادوەربووە و فڕێندراوە.

غالب محەنەد ئەندامی ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق ریگەیاند: شڤان بەرۆشکی بەبێ فەرمانی دادوەرو ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە , لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە  سەر بە بنەماڵەی بەرزانی لە دهۆک رفێنرا ، لە سەر  ئەوەی  یەك کۆمێنتی نوسیوە دژ بە دەسەلاتی گەندەڵ.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: بنەماڵەی بەرزانی دەبێت ئەوە بزانن گەر كاتی خۆی پشتیان بە ستبوو بە خەڵكی بادینان بۆ پاراستنی خۆیان بە ناوی شۆرش ، ئەم جارە خەڵكی بادینانی بەشەرف دەرتان دەكەن و رسواتان دەكەن هیچ شتێكیش  نایانوەستێنیت گەر هەمووو بادینان دەستگیر بكەن وەك چۆن ئێستا خەریكن .
 
فۆتۆ: ژیان

2781 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations