لە روداوێکی ھاتوچۆدا دوو خوشک پۆلیسی ھاتوچۆیان تاوانبارکرد

22.10.2020

لڤین:

لەپێكدادانی ئۆتۆمبێلی دوو خوشك پۆلیسی هاتووچۆ تاوانباركراوە وپێیانوتووە دەبوو درەنگتر ترافیکەکەت سوربکردایە.

فازڵ حاجی،وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند: کاتژمێر 11سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی 60مەتری لەیەكتربڕی لەیلاقاسم پێكدادانێكی سوك رویدا لەنێوان دووئوتومبێلی زیانی گیانی نەبوو.

ناوبراو روونیکردەوە: رووداوەكەش بەهۆی هەوڵی دەرچوون بوو لەترافیك لایت لەگەڵ سووربونی چرا لەلایەن یەكێك لەشوفێرەكان كەلەدواوە بوو كەهەردوو شوفێریش خوشكی یەكتربوون.

 وتەبێژی ھاتوچۆی ھەقلێر وتیشی: لەكاتی چوونی پۆلیسی هاتوچۆ بۆلایان هەردوولا پۆلیسەكەیان تاوانبار كرد وەوتیان ئەگەر تۆزێژی دیکە گلۆپەكەت سورنەكردبایە چ دەبو؟ وەكو ئەوەی كەپۆلیسەكە بەدەست هەموو جارێ چراكان بگۆرێت نەك بەئۆتۆماتیكی.

594 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations