پەكەكە هێرشی ئاسمانی كردە سەر توركیا

21.10.2020

لڤین 
یەكینەكانی پاراستنی ئاسمانیی سەربە هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ناوچەی چەلێی باكوری كوردستان، هێرشی ئاسمانیان كردە سەر بنكەی سەربازی توركیا.


میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە گەریلاكانی یەكینەی پاراستنی ئاسمانی سەر بە هەپەگە لە ناوچەی چەلێی سەربە جولەمێرگ لە باكوری كوردستان لە دژی بنكەی سەربازی گرێ هێرشێكی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیەی‌ گەریلاكاندا چەندین سەربازی توركیا كوژراون و برینداربوون، سێ لە بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی حكومی لە گەڤەر.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی رابردوو چەند میدیایەكی بیانی ئاشكرایان كردبوو كە پەكەكە خەریكی كڕینی فرۆكەی بازرگانیە و خۆی گۆڕانكاری تیادا دەكات وەك فرۆكەی بێفرۆكەوانی هێرشبەر بەكاری دەهێنێت. 

6727 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations