بنەماڵەی ئەو كەسانەی لە ریستۆرانتی هۆقەباز دەستگیركران داوایەك لە نێچیرڤان بارزانی دەكەن

20.10.2020

لڤین: 

بنەماڵەی مەزلوم داغ و عەبدولڕەحمان شاهین داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەەن واژۆ لەسەر بڕیاری لە سێدارەدانی كوڕەكانیان نەكات.

 بنەماڵەی هەریەكە لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان شاهین نامەیەكی كراوەیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد كە بەهۆی رووداوی كوشتنی بەرپرسێكی توركیا لە ڕۆژی ١٧ی تەمموزی ٢٠١٩ ریستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە 

ئەو دوو بنەماڵەیە ئاماژەیان بەوە كرد "لە ئەنجامی دادگاییكردنێكی كورتدا لەلایەن دادگای هەولێرەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا، ئەم بڕیارە بە شێوەیەكی بەپەلە ڕەوانەی دادگای باڵا كرا و لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ـدا ئەم سزایە لەلایەن دادگای باڵای هەولێرەوە لەسەر ئەم دوو گەنجە ئەرێ كرا".

روونیانكردووەتەوە، ئێستا بۆ جێبەجێی كردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو گەنجە بڕیاری بارزانی پێویستە، وەك خانەوادەی ئەو دوو گەنجە رایانگەیاندووە لەناو گومان و خەمبارییەكی زۆر گەورە دان.

بەبیریان هێناوەتەوە كە ئەوان دوو خانەوادەی وڵاتپارێزین، لە تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا شەهید و بەهای قورسیانداوە، سزادانی دوو گەنجی كورد بە لەسێدارەدان ئەوانی تووشی سەرسوڕمان كردووە، بە دڵێكی غەمگینەوە بەرەو پیری ئەو سزایەدا دەچن.

ئەوان باس لەوەش دەكەن  "سزای ئەو گەنجانە پێویست نییە لەسێدارەدان بێت، سەرەڕای ئەمەش فەرمانی سزای لە سێدارەدان لەلایەن دادگای هەرێمی باشووری كوردستانەوە بە خەمێكی گەورەوە ئێمەی ڕووخاند" ئەوشە بەهۆی كوشتنی بەرپرسێكی دەزگای هەواڵگری میتی توركیا لە شاری هەولێر. 

لە كاتی خۆیدا هەرچەندە رووداوەكە بە ناروون بوو لەو كاتەی هێرشەكە ئەنجامدرا برایەكی سەرۆكی هەرێم لەو ریستۆرانتە ئامادەبوو، هێزە ئەمنییەكان 7 كەسیان دەستگیركرد، كە دوو لەوانە بەناوەكانی (مەزڵوم محەمەد زەكی) و (عەبدولرەحمان شاهین) تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە بوون و بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.

هەرچەندە زیاتر لە ساڵێك مانەوە لە زیندان دادگا رۆژی 15-9-2020 بڕیاریدا هەریەك لە تۆمەتباران (ئیسماعیل خەلیل محەممەد)، (رەجەب باقی عەبدولكەریم) بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزابدرێن. 

هاوكات سدقی كەریم خان مەحمود و ئەیوب ئیبراهیم مەلا ماددەكەیان گۆڕدرا بە 247 لە یاسای سزادانی عێراقی و ماوەی زیندانییەكەیان تەواوكردبوو كە ساڵێك بوو، بۆیە ئازاد كران.

2716 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations