هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیاری ئۆپیك پڵەس

20.10.2020

لڤین:
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند تائێستا هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپێك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی‌ بڕی هەناردەی نەوت.


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە كە هێشتا هەرێمی كوردستان پابەند نییە بە بڕیاری كەمكردنەوەی‌ بەرهەمهێنان كە ئۆپێك پڵەس لەسەری ڕێككەوتووە.

وەزیری نەوتی عێراق وتشی  چاوەڕوان دەكرێت كە ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی عێراق لە پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا بگاتە 7 ملیار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.


319 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations