عەبدوللەتیف سەلەفی تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند

18.10.2020

لڤین:
دوای ئەنجامدانی پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەنجامی پشكنینەكان دەریخست عەبدوللەتیف ئەحمەد، سەركردەی رەوتێكی سەلەفییەكان لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بووە.


عەبدولەتیف ئەحمەد، ناسراو بە عەبدولەتیف سەلەفی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتی فەیسبوك، رایگەیاند دوای پشكنین ئەمڕۆ بۆی دەركەوتوە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەو داواشیكردووە لایەنگران و نزیكەكانی سەردانی نەكەن لەبەر ئەوەی دۆخەكە گونجاو نیە بۆ پێشوازی كردن، ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەمڕۆ دەنگۆی نەخۆشكەوتنی ئەو كەسایەتیە سەلەفیە بڵاوبوویەوە. 

ئەو رابەری رەوتێكی سەلەفیەكانی كوردستانە كە كەناڵێكیشی تەلەفزیۆنیشی هەیە و لەوێوە بانگەشە بۆ رەوتەكەی دەكات. 


410 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations