وەزارەتی كاری عێراقی قەرز دەداتە هاوڵاتیان

18.10.2020

لڤین: 
وەزارەتی كاری عێراق پێشكەشكردنی داواكاری بۆ قەرزی بچوك راگەیاند و دەڵێت، پێشكەشكردنی داواكاری لە رێگای ماڵپەری فەرمی وەزارەتەكەوە دەبێت.


عادل ریكەبی، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، رایگەیاند: وەزارەتەكەیان دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری بۆ قەرزی بچوك راگەیاندووە، دەشڵێت، لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە تا ٩ی مانگی داهاتوو، هاوڵاتیان لە شارەكانی عێراقدا دەتوانن داواكاری بۆ وەرگرتنی پێشینەكە پێشكەش بكەن.

ئەو وەزیرە راشیگەیاند، پێشكەشكردنی داواكاری لە رێگای ماڵپەری فەرمی وەزارەتی كاری عێراقەوە دەبێت و پێویستە لەكاتژمێرەكانی كاركردنی فەرمی وەزارەتدا بێت.


314 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations