بڕێكی زۆر كەرەستەی جوانكاری لە سەیدسادق دەستی بەسەرداگیرا

18.10.2020

لڤین: 
قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند زیاتر لە نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچە حەب و 19 هەزار قوتو و لەزگەی بەرواری ئامادەكراودا، كە بەنیازی فرۆشتن و ساغكردنەوەی بوون لە نێو بازاری سەیدسادقدا.


ئەمڕۆ یەكشەممە، لە هەڵمەتێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامێتی قەزای سەیدساق و یاریدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاودا لەگەڵ 5 هەزار قوتوی بەتاڵ و 7 هەزار لەزگەی ماركەی (جاكوار Jacur) و 7 هەزار بەرواری ئامادەكراودا كە لە سنوری قەزای سیدسادق لە لایەن هاوڵاتیەكەوە فڕێدرابوو، پاش ئەوەی لە لایەن لیژنەكانی قائمقامیەت ئەو بەرهەمە بەكارهێنان و كڕین و فڕۆشتنی قەدەغەكرا."

قایمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشی راگەیاند "لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەكانمان لە ناو بازاڕ و پێشەنگاكانی پێداویستی پزیشكی و دوكانەكانی فڕۆشتنی جوانكاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قوتو و پارچە حەپی تردا و سەرجەم فرۆشیارانی لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت."

باسی لەوەشكرد "ئەم بەرهەمە و هاوشێوەكانی بەكاردەهێنرێت بۆ گەورەكردن و قەڵەوكردنی (سنگ و سمت و لەش) لە خانماندا، كە زیانێكی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانمان و بە بێ چاودێری و ڕێنمانی دكتۆری پسپۆری بەكاردەهێنرێت."

راشیگەیاند،"ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەكی تەندروستی فەڕمی نییە و بەشێوەیەكی قاچاغ لە نێو مەرزەكانەوە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستانەوە و چەندین هاوڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێكی لەسەر جەستەی دادەنێت بەكاریدێنن."

باسی لەوەشكردوە،"لیژنەكانی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق لە ئێستادا بەدواداچون و لێكۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێكردوە و بەردەوام دەبن لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان بۆ بنبڕكردنی هێنەرانی ئەو دەرمانانە."


191 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations