سەڵاحەدین بەهادین: كەس ناتوانێت هیچ بەسەر یەكگرتوودا فەرز بكات

18.10.2020

لڤین: 
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، حزبەكەی بڕیاری لە دەست خۆیدایە و كەس ناتوانێت هیچی بەسەردا فەرزبكات. 


سەڵاحەدین بەهادین لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی حزبەكەی رایگەیاند، یەكگرتوو بڕیاری لە دەست خۆیدایە و كەس ناتوانێت هیچی بەسەردا فەرزبكات، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە یەكگرتووی ئیسلامی لەبەردەم ئەركە گەورەكەی كۆمەڵگەیە كە چاكسازی كۆمەڵایەتیە.

ناوبراو وتیشی، یەكگرتوو دەتوانێت لە رێگەی چاكسازی كۆمەڵایەتیەوە خزمەتی گەورە پێشكەش بە كۆمەڵگە بكات و پەروەردە و پێگەیاندنی كەسایەتی تاكی كوردی ئەركی سەرشانی هەموانە و یەكگرتووەكان كاری جدی لەسەر دەكەن.

وتیشی ئازایەتی ئەوەیە لایەنەكان بەدەم كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیانەوە بن و نابێت هەرخەمی خۆمان بێت، پێویستە خەمەكانی هاوڵاتیانی خەمی هەمووان بێت .


355 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations