كارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

15.10.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوون لە 15%ی‌ قەرزی‌ كارەبای‌ هاوبەشان لە 31ی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ ئەم مانگە كۆتایی‌ دێت. 


بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا وادەی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ لێخۆشبوون لە 15%ی‌ قەرزی‌ كارەبای‌ هاوبەشانی‌ دیاریكرد، گشت هاوبەشانی‌ كارەبای‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگادار دەكاتەوە كە بڕیاری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بە لێخۆشبوون لە 15%ی‌ قەرزی‌ كارەبای‌ هاوبەشان لە 2020-10-31 كۆتایی‌ دێت. 

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ ئاشكراشیكردووە، هەر هاوڵاتییەك دەیەوێت سودمەندبێت لەو بڕیارە، تاكۆتای‌ ئەم مانگە سەردانی‌ بەشەكانی‌ فرۆشتنی‌ وزەی‌ كارەبا لە سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتییەكانی‌ دابەشكردنی‌ كارەبا بكەن.


4888 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations