وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی دەکاتەوە

15.10.2020

لڤین:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە بەهۆى توشبونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانى بو بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بکەن و دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتۆتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستمى زانکۆلاین کراوە.

وەزرەتەکە ئەوەشی وتووە: ئەو دەرچوانە لە ئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان، ئاگاداریان دەکاتەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوەو دەتوانن لە خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە.

301 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations