تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا

14.10.2020

لڤین: 
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، مەترسی هەیە ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە جیهاندا بەرزببێتەوە.


سۆمیا سوامیناسان، پسپۆڕ لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنیت، مەترسی هەیە جیهان بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بەخۆوە ببینێت بە جۆرێك لە رۆژیكدا پێنج هەزار كەس لە جیهاندا بە ڤایرۆسەكە گیان لەدەست بدەن.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی گیان لەدەست دەدەن بە كۆرۆنا بۆ ماوەی دوو هەفتە تۆماركردنی دوا دەكەوێت بۆیە نابێت وڵاتان و هاوڵاتیان بە كەمی ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا دڵخۆش بن و لە مەترسی ڤایرۆسەكە كەمبكەنەوە.


523 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations