ئەمڕۆ لە سلێمانی شەش تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

14.10.2020

لڤین:

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆدا شەش تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 212 كەسیش لە نەخۆشخانەكاندا بوون. 

یاد نەقشبەندی، رایگەیاند لە هەر سێ تەخۆشخانەكەی سلێمانیدا 212 تووشبووی كۆرۆنا هەبوون كە 185 كەسیان پێویستیان بە ئۆكسجین بووە. 

ناوبراو روونیشیكردەوە كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لپلازمای خوێنیان بەخشیوە گەیشتووەتە هەزار و 109 كەس و 23 كەسیش ل نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دەرچوون. 

240 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations