سەرۆكی حكومەت: دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ كەمكردنەوەی دزیە

14.10.2020

لڤین: 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، هەموو هەوڵێكیان خستووەتەگەڕ بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كوردستانێكی بەهێزتر و كەرتی كارەبا یەكێكە لەو كەرتانەی زۆرترین وەبەرهێنانی تێدا دەكەن. 

مەسرور بارزانی، لە تویتێكدا رایگەیاند بۆ ئەوەی هەرچەندەی زیاتر بكرێت ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان پێشبخەین "وەبەرهێنان دەكەین لە پێناو بەرەو پێشبردنی ژێرخانی وزە. بۆ پێشخستنی وەبەرهێنانی كارەبا و بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزتر".

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وتووە دانانی پێوەری زیرەك لەسەر ئاستی كوردستان بەشێكە لەهەوڵی بەردەوام بۆ بەمۆدێرنكردنی ژێرخانی ئابوری و كەمكردنەوەی دزی و زیادكردنی شەفافییەت لەبازاڕی وزەماندا .

738 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations