وتەبێژی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

14.10.2020

لڤین: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئەو پێشنازەی‌ دایەوە كە وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ئیدارەدانی داهاتووی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان خستبوویەڕوو.


لە روونكردنەوەیەكدا، جوتیار عادل، بە بێ ئەوەی ناوی ئەو بەرپرسەی  حكومەتی عێراق بهێنێت دەڵێت: ئەو راپۆرتانە هیچ لە گرنگیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كارە لەپێشینەكانی لە دانوستانە بەردەوامەكان و بونیادنەرانەی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی ناگۆڕێت، هەوڵەكانمان بەچڕی دەمێننەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی پراكتیكی و یاسایی لەبارەی نەوت و غاز و ئەوەی مافەكانی گەلی كوردستان و عێراق لەخۆ دەگرێت.

ناوبراو دووپاتی كردەوە، چارەسەری لەو شێوەیە پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا بێت لە پێناو دابەشكردنێكی دادپەروەرانەی داهاتی نەوت و غاز لە عێراق، كە دەبێتە هۆی دانانی بەردی بناغەیەكی بەهێز بۆ شەراكەتی راستەقینە لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و لە بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان و سەرانسەری عێراقدا دەبێت.


512 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations