حەسەن سالم: حەشدی شەعبی پیرۆز ترە لەوەی هۆشیار زێباری ناوی بهێنێت

14.10.2020

لڤین: 
پەرلەمانتارێكی عێراق هێرشێكی توندی كردە سەر هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لەوە پیرۆز ترە وەزیرێكی دوورخراوەی گەندەڵ و بەكرێگیراوی ئەمریكا و سەهیۆنیەت باسی بكات.


حەسەن سالم، پەرلەمانتاری قەوارەی سادیقونی سەر بە عەسائیب ئەهلی حەقە،رایگەیاند: ئەگەر خوێنی ڕۆڵەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە نەبوایە، ئێستا هۆشیار زیباری یەكەم كەس بوو كە ڕایكردبوو، بەڵام جگە لە نیشتیمان پەروەرەكان ئەو شاهیدی نادان بۆ ئەو دەستكەوتانە.

ئەو پەرلەمانتارەكە لە حزبەكەی قەیس خەزعەلیە: داوای لە دەستەی حەشدی شەعبی كرد، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هۆشیار زێباری بگرێتەبەر. 

ئەوە جگە لەوەی داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانیش كرد، سنورێك بۆ ئەو پێشێلكاریانە دابنێت و سزای ئەو كەسانەش بدات،  سوكایەتی بە حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە دەكەن.


624 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations