مەسرور بارزانی مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی هەرێم دەخوات

12.10.2020

لڤین:

هەرچەندە بڕیاربوو ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دابەشدەكرێت مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ بێت، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بە فەرمی ڕایگەیاند كە ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی ئەیلولە و بە لێبرینی لە %18 دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی داریییەوە ئاگادار كراونەتەوە كە وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ مووچە دەركردووە بەجۆرێك لە بری دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەبێت مووچەی مانگی ئەیلول دابەش بكرێت.

دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی دارییە كە ئەمڕۆ دوو شەممە 12/10/2020 دەرچووە.
بۆ گەشت گەنجینەكان:

لەسەر راسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگادار كردنەوەی گشت فەرمانگەكان و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

لەسەر رۆشنایی نوسراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدرال ژمارە 13229 لە 15/8/2020، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەریمی كوردستان لە كۆبونەوەی ئاسایی رۆژی چوارشەممە 7/10/2020 بڕیاردرا بە پابەندبوون بەخشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.

بۆ ئەم مەبەستە لیستی مووچەی مانگی 9 ی 2020 بە تەمویل كردنی %82؜ ئامادەبكەن و پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو.

لەگەڵ ڕێزدا

3488 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations