دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

12.10.2020

لڤین:

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبونەوە و کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 37 ملیۆن و 749 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 28 ملیۆن و  360 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 37  ملیۆن و 749 هەزار و 974 کەس، لەو ژمارەیەش 28 ملیۆن و 360 هەزار و 305 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ملیۆنێک و 81 هەزار و 453 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا 7 ملیۆن و 991 هەزارو 998 كەس توشی كۆرۆنا بون، هیندستانیش بە تۆمارکردنی 7 ملیۆن و 120 هەزار و 538 بە پلەی دوەم  دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆیی 500 هەزار و 75 توشبو، 406 هەزار و 389 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 28 هەزار و 544 کەس.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا بەرزترین رێژەیە و تا ئەمڕۆ 890 هەزار و 367 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 32 هەزار و 929 کەس گیانیانلەدەستداوە.

201 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations