ئەمریكا كاروانێكی دیكەی چەك و پێداویستی گەیاندە سوریا

11.10.2020

لڤین:  
هێزەكانی ئەمریكا كاروانێكی بارهەڵگری چەك و كەرەستەی پێداویستی بە ڕێگای ئەلوەلید لە عێراقەوە رەوانەی سوریا كردووە. 


بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە سانای سەر بە حكومەتی سوریا ئەو كاروانە سەربازیە بۆ هێزەكانیان بووە لە خاكی سوریا لە ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگای حەسەكە. 


ئەوەشی روونكردووتەوە ئەو كاروانە پێكهاتووە لە 30 بارهەڵگر و لە لایەن هێلیكۆپتەر و زرێپۆشەوە پاسەوانی كراون و سەرەتا چووەتە ناوچەی رمێڵان و دواتر لە رێگای قامیشلۆوە رەوانەی پارێزگای حەسەكە كراون. 

383 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations