حكومەتی هەرێم چارەنوسی موچە قەرزەكان یەكلایی دەكاتەوە

10.10.2020

لڤین: 
سەرۆكی حكومەت بە وەزیری دارایی هەرێمی راگەیاندووە كە پاكتاوی موچە قەرزەكانی فەرمانبەران بكات و هیچ قەرزێك لەسەر كابینەی حكومەتەكە نەهێڵێت و موچەی پێنج مانگ یەكلایی بكاتەوە. 


هەرچەندە ئێستا لە ماندی 10ی ساڵی 2020ین بەڵام حكومەتی هەرێم ئەگەر قەرزەكانی موچەی فەرمانبەران یەكلایی نەكاتەوە و دەبێت موچەی مانگی چوار دابەش بكات بەوەش شەش موچەی فەرمانبەران قەرزدارە. 


بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەك بۆ (لڤین پرێس) لەم مانگەدا حكومەت و وەزیری دارایی موچەی سێ مانگی كابینەی هەشتەمی حكومەت كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی كردووە، بكرێت بە پاشەكەوت ‌و بخرێتەسەر موچە پاشەكەوتكراوەكانی دیكەی كابینەی پێشووی حكومەت.


سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی ئاشكرا كرد، كابینەی نۆ موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی نەداوە، وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو موچەی مانگێك بە لێبڕینی 18%ی موچە دابەشبكرێت بەوەش كابینەكەی مەسرور بارزانی تەنها دوو موچە قەرزدار دەبێت. 


بۆ پاكتاوی ئەو دوو موچەیەی كابینەی نۆیەمی حكومەتیش وا بریارە خەیاڵی موچەخۆران یەكلایی بكەنەوە و بڵێن قەرزی ئەو دوو موچەیەی موچەخۆران لەلای حكومەتی عێراقیە و قەرزە لەسەر بەغداد.

5152 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations