وردەكاری شێوازی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق

10.10.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بڕگەی یاسایی هەڵبژاردن تیابەت بەفرە بازنەی كۆبویەوە، بازنەكانی هەڵبژاردنەكان لەعێراق كرا بە ٨٣ بازنە ئەگەر كورد پشت بە كاندیدی سەربەخۆ ببەستێت ئەگەری زیادبوونی كورسیەكانی هەیە. 


سەعید كاكەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند "دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنەكان بەسەر ٨٣ بازنەی ھەڵبژاردندا بۆ گەرەنتیكردنی سەركەوتنی ٨٣ كورسی ژنانە لە كۆی ٣٢٠ كورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق."


كاكەیی ئەوەیش روونكردوووەتەوە: بازنەی ھەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستاندا بریتی دەبن لە ١٢ بازنەی ھەڵبژاردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:


 ١- پارێزگای سلێمانی؛ ١٨ كورسی، پێنج بازنە.
٢- پارێزگای ھەولێر ؛ ١٥ كورسی، چوار بازنە.
٣- پارێزگای دھۆك؛ ١١ كورسی، سێ بازنە.


 ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران روونیشیكردەوە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای ناوچە جێناكۆكەكانە، پێكهاتوون لە ٥٦ بازنەی ھەڵبژاردن و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەكرێن:


١- پارێزگای نەینەوا ؛ ٣١ كورسی، ھەشت بازنە.
٢- پارێزگای دیالی؛ ١٤ كورسی، چوار بازنە .
٣- پارێزگای كەركوك؛ ١٢ كورسی، سێ بازنە .
٤- پارێزگای سەلاحەدین؛ ١٢ كورسی، سێ بازنە .


 ئەو پێشبینیشی كردووە كورسییەكانی كورد لە ناوچە كێشەلەسەرەكان دوو بۆ سێ كورسی زیاد بكات بەو مەرجەی حزبە كوردستانیە گەورەكان رێگری نەكەن و گێچەڵ نەفرۆشن بە كاندیدە سەربەخۆكانی ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان.


 كاكەیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەرچەندە ئەم دابەشكردنە نادەستورییە، بەڵام ھەنگاوێكی باش و پۆزەتیڤە بۆ زەمینەخۆشكردن و ھاتنە پێشەوەی كاندیدانی سەربەخۆ و بێلایەن لەپێناو كێبڕكێی بردنەوەی ھەندێك لە كورسیەكانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا .

425 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations