فه‌یسبووك په‌یامێكی ترامپی سڕیه‌وه‌

07.10.2020


جارێكی تر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌ باره‌ی كۆرۆناوه‌ سڕیه‌وه‌

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای جێهێشتنی نه‌خۆشخانه‌ له‌ په‌یامێكدا له‌ فه‌یسبووك نوسیبووی، وه‌رزی ئه‌نفلۆنزا به‌ڕێوه‌یه‌ و ساڵانه‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌مرن، ئه‌مه‌ش سه‌رباری بوونی ڤاكسین بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌.

نوسیویشیه‌تی، ئایا ئه‌بێت وڵاته‌كه‌ كه‌ره‌نتین بكه‌ین؟ نا، ئێمه‌ فێربووین كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا بژین، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ كۆرۆناشدا ده‌ژین و راهاتووین".

فه‌یسبوك ئه‌و په‌یامه‌ی سڕیوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ سه‌ر بنه‌مای رێگری كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری  هه‌ڵه‌ و نازانستی له‌ باره‌ی كۆرۆناوه‌.

پێش دوو مانگیش ترامپ له‌ فه‌یسبووك به‌شێك له‌ چاوپێكه‌وتنێكی خۆی له‌ گه‌ڵ فۆكس نیوز بڵاوكردبوه‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتبوو، مندالان له‌ به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا پارێزراون، به‌ڵام فه‌یسبوك ئه‌و پۆسته‌شی سڕیبوه‌وه‌.

758 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations