وەزارەتی دارایی دەسپێكردنی دابەشكردنی موچەی راگەیاند

06.10.2020

لڤین: 
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران، لە سبەینێوەو رۆژانی دواتردا دەستدەكرێت بە خەرجكردنی تەواوەتی موچەی دواكەوتووی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.


نوسینگەی عەلی عەلاوی لە بەیاننامەكەیدا دەشڵێت "چاومان لە هاوكارییە لەگەڵ پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ قەیرانی ئابوری و دارایی ئێستا". 


بەهۆی ئەوەی تا ئێستا موچەی مانگی نیسانی هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە بەپێی سیستمی خەرجكردنی موچەی وەزارەتەكان لە عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سێیەمین وەزارەتە كە پارەكەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەخرێتە سەر حسابی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

4311 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations