تەندروستی جیهانی: ئومێدمان هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەمبێت

06.10.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئومێدیان هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ جیهان ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوی كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت.


تێدرۆس ئەدهانۆم لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی لیژنەی جێبەجێكاری تایبەت بە كۆرۆنا لە رێكخراوی تەندروستی جیهان، رایگەیاند "پێویستیمان بە ڤاكسین دەبێت، ئومێدێكیش هەیە كە دەكرێت لە كۆتایی ئەمساڵ دەستمان بەو پێكوتەیە بگات". 

رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە سەرپەرشتی پەرەپێدانەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات و كار لەسەر 9 ڤاكسینی كاندیدكراوی دژە كۆرۆنا دەكەن، ئامانجیش لێی ئەوەیە، تا كۆتایی ساڵی 2021 نزیكەی 2 ملیار ڤاكسین لە جیهان دابەشبكرێن.


289 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations