من چۆن لە ئەمریکا دەنگ دەدەم؟

06.10.2020

لڤین: وەرگیراوە لە ھەژماری ھێرش عەبدولرەحمان

سەرۆکایەتی:

(٢٠٠٥) بۆ جۆرج بۆشی کوڕ (کۆمارییەکان)

(٢٠٠٩ ) بۆ (٢٠١٧) بۆ دوو تێرم بۆ ئۆباما (دیموکراتەکان)

(٢٠١٦ )بۆ دۆناڵد ترامپ (کۆمارییەکان)

ئەمجارە جارێ بڕیارم نەداوە بۆ کێیە؟ تا ھەفتەی داھاتوو تەواو پلانی ھەردوو پالێوراو دەبینم، ئەو کات دەنگ دەدەم.

لە (٢٠٠٥) تا (٢٠١٦) بۆ نوێنەری کۆنگرێس، دەنگم بە ھەموو پاڵێوراوەکانی دیموکراتەکان داوە.

(٢٠٠٥) تا (٢٠١٦) بۆ ئەنجومەنی پیران دەنگم بۆ دیموکراتەکان بووە.

بۆ (پارێزگارو قائمقائم و  شارەوانییەکان) دیموکراتەکان و سەربەخۆو چەند کۆمارییەک.

ھیچ دەنگێکم بێ خوێندنەوە پلان و ستراتیژی پاڵێوراوەکان نەداوە، کامیان باش بوبن بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەوەم کردوەو گوێم بە حزب نەداوە، تا دەنگدەری کوردیش فێری ئەوە نەبێت ئایندەی ھەر وەک ڕابردوو دەبێت  بۆیە سەقافەی ئینتخابی گرنگە کە کورد نیەتی بەم شێوە سیستەمی سیاسی و دیموكراسی بەرهەم دەێت.

234 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations